ترەمپ میوانداری شەرع دەکات
٤ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند: "سەرۆک دووشەممە پێشوازی لە ئەحمەد شەرع دەکات و کۆبوونەوەیان هەوڵێکە بۆ بەدیهێنانی ئاشتی".
ئەمڕۆ سێشەممە، 04-11-2025، کارۆلینا لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی، بە رۆژنامەنووسانی وت، کە بڕیارە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، رۆژی دووشەممە، پێشوازی لە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا بکات.
وتیشی: "کاتێک سەرۆک لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو، بڕیارێکی مێژوویی دا بە هەڵگرتنی سزاكان لەسەر سووریا بۆ ئەوەی دەرفەتێکی راستەقینەی ئاشتیان پێبدرێت و پێموایە ئیدارەکەمان پێشکەوتنی باشی لەژێر سەرکردایەتیی نوێیاندا بینیوە".
