عێراق.. تەنیا لەم ناوەندانی خوێندن دەکرێتە پشوو

٤ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

پەروەردەی عێراق رایگەیاند، لە رۆژی پێنجشەممەوە پشوو دەبێت تەنیا لەو ناوەندانەی خوێندن کە وەک بنکەی دەنگدان بەکاردێن.

ئەمڕۆ سێشەممە، 4-11-2025، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رۆژانی پشوو دیاریکرا و 11ـی 11 کرایە پشووی فەرمی.

هاوکات، وەزارەتی پەروەردەی عێراقیش بڵاویکردەوە، لە رۆژی پێنجشەممەوە پشوو دەبێت تەنیا لەو ناوەندانەی خوێندن کە وەک بنکەی دەنگدان بەکاردێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە پارێزگاکانی عێراق نۆ هەزار و 500 ناوەندی خوێندن وەک بنکەی دەنگدان بەکاردێت و دەوامیان تێدا رادەگیرێت.