لەبارەی دابەشکردنی مووچە پێش هەڵبژاردن بڕیاردرا
٤ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، ناردنی مووچەی هەرێم دەکەوێتە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
بەپێی زانیارییەکان، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، لە لێدوانێکدا رایگەیاندووە، ناردنی مووچەی هەرێم دەکەوێتە دوای کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ لەناو کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق باسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەکراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، مووچەخۆر و فەرمانبەرانی هەرێم تاکو ئێستا مووچەی مانگەکانی نۆ و 10ـیان وەرنەگرتووە.
