نرخی زێڕ بەرزبووەوە؛ بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟
٣ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
نرخی زێڕ بەرزبووەوە و لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسەی کانزاکە بە 4014 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 3-11-2025، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە چوار هەزار و 14 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، نرخی زێڕ بەراورد بە دوێنێ نزیکەی 12 دۆلار بەرزبووەتەوە.
نرخی ئێستای زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:-
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 689 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 815 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 854 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 921 هەزار دینارە.
