ئێران هەڕەشە دەکات و دانوستانیش لەگەڵ ئەمریکا رەتدەکاتەوە
١ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
وەزیری دەرەوەی ئێران، رایگەیاند: "تاران ئامادەیە بۆ هێرشی ئیسرائیل"، وتیشی: "دانوستان لەسەر بەرنامە مووشەکییەکەمان ناکەین".
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند: "تاران ئامادەیە بۆ هەموو ئەگەرەکان و پێشبینی هێرشی ئیسرائیل دەکات".
دووپاتیشیکردەوە، پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران بەردەوام دەبێت، ئەگەری گەیشتن بە رێککەوتنێکی دادپەروەرانە هەیە، بەڵام ئەمریکا مەرجی قبوڵنەکراو و ئەستەمی بۆ جێبەجێکردنی سەپاندووە.
وتیشی: "ناتوانین پیتاندنی یۆرانیۆم بوەستێنین، دانوستانیش لەسەر بەرنامە مووشەکییەکەمان ناکەین".
