١ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
بەپێی داتاکانی کۆمپانیای مێتا، لە ماوەی تەنها 30 رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردندا لە عێراق و هەرێم زیاتر لە 1.4 ملیۆن دۆلار لە سپۆنسەرکردنی پەیجی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا خەرج کراوە.
ئەمڕۆ شەممە 1ـی تشرینی دووەمی 2025، بەپێی داتاکانی کۆمپانیای مێتا، لە نێوان 24ـی ئەیلول تا 23ـی تشرینی یەکەمی 2025، حیزب و کاندیدەکانی عێراق و هەرێم بڕی یەک ملیۆن و 424 هەزار و 963 دۆلاریان بۆ سپۆنسەرکردنی بانگەشەکانیان لە فەیسبووک و ئنستاگرام خەرج کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەغدا بە لە پلەی یەکەمدایە بە بڕی زیاتر لە 342 هەزار دۆلار و پارێزگای هەڵەبجەش لە پلەی کۆتاییدایە کە بڕی کەمتر لە چوار هەزار دۆلاریان خەرجکردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە پارێزگای سلێمانی بڕی 81 هەزار و 458 دۆلاریان بۆ سپۆنسەر خەرجکراوە و لە پلەی سێیەمدایە و لە هەولێریش 72 هەزار و 570 دۆلار خەرجکراوە.
.webp&w=3840&q=75)