ئەمریکا ئامادەی دانووستانە لەگەڵ ئێران
٣٠ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
نێردەی ترەمپ بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، ئامادەن بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران، ماکرۆنیش لە کۆبوونەوەی لەگەڵ پزیشکیان مۆڵەتی چەند کاتژمێرێکی دا بە ئێران تاوەکو بە مەرجەکان رازی بێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ـی ئەیلولی 2025، ستیڤ ویتكۆف، نێردەی ترەمپ بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پلانێکی 21 خاڵی ترهمپ بۆ ئاشتی له رۆژههڵاتی ناوهڕاست و غهززه پێشكهشی چهند سهركردهیهكیان کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، نابێت ئێران هەرگیز دەستی بە چەکی ئەتۆم بگات، چونکە پابەندی پەیماننامە ئەتۆمییەکان نەبووە.
وتیشی، لەگەڵ ئەڵمانیا و بەریتانیا بڕیاریانداوە میکانیزمی سەپاندنەوەی سزاکان بۆ سەر ئێران چالاک بکەنەوە.
.webp&w=3840&q=75)