٣٠ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥
هەر یەکە لە سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی چین، دوو زلهێزەکەی جیهان، دوای شەش ساڵ لە شاری بوسانی کۆریای باشوور کۆبوونەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ـی تشرینی یەکەمی 2025, هەر یەکە لە دۆنالد و ترەمپ و شی جینپینگ سەرۆکی چین کۆبوونەوە و لە پەراوێزی لوتکەی “هاوکاری ئابووری ئاسیا پەیسیفیک” بەڕێوەچوو.
فرانس پرێس رایگەیاند، شی جینپینگ سەرۆکی چین دوای کۆبوونەوەکە رایگەیاندووە، ئاساییە پەکین و واشنتۆن لەسەر هەندێک پرس ناکۆکییەکان هەبێت، بەڵام دەبێت ئەو پەیوەندیی و دۆستایەتییەی لە نێوانیان دایە، بیپارێزرێن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، کۆبوونەوەیەیکی بەپێز و گرنگی لەگەڵ شی جینپینگ ئەنجامداوە و لەسەر چەند خاڵێکی گرنگ لەوانەش پرسەکانی پەیوەندیدار بە بازرگانی و سەپاندنی باجی گومرگی رێککەوتوون و پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و چین بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ بەباشی دەمێنێتەوە،
