ئێران دووبارە کار لەسەر بەرنامە موشەکیەکان دەکاتەوە

٣٠ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

ئێران سەرلەنوێ دەستیکردووەتەوە بە درووستکردنەوەی مووشەک و چەکی نوێ سەرەڕای سزا نێودەوڵەتیەکان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی تشرینی یەکەمی 2025, ئاژانسەکانی هەواڵگری ڕۆژئاوا رایگەیاند، ئێران سەرەڕای سزا نێودەوڵەتییەکان، بە هاوکاری چین چەکی نوێ دروست دەکات و تاران کار لەسەر دووبارە بنیاتنانەوەی بەرنامە موشەکییە بالیستییەکانی دەکات، بە پێچەوانەی سزا نێودوڵەتیەكان كە مانگی

ئاماژەی بەوەشکرد، چەندین بارهەڵگر لە ماددەی "سۆدیۆم پەرکلۆرات" کە لە چینەوە هاتون، گەیشتونەتە بەندەری بەندەر عەباس لە ئێران، ئەم ماددەیە سەرەکییە بۆ بەرهەمهێنانی سوتەمەنی ڕەق کە وزە بۆ موشەکە بالیستییەکانی مامناوەند دابین دەکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ژمارەی بارهەڵگرە تازەکان زۆر زیاترە لە بڕی پێشوتر، چونکە 10 بۆ 12 بارهەڵگر دوای گەڕانەوەی سزا نێودەوڵەتییەکان گەیشتونەتە ئێران، ئەوەش نیشانەی چڕبونەوەی خێرایی چەکدارکردنەوەی ئێرانە.