یاری ڕۆبلۆکس لە هەرێم قەدەغەکرا
٣٠ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم رایگەیاند، کۆمپانیاکانی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی ئینتەرینێتی ئاگادار کردووهتهوه، تا یاری (رۆبلۆکس)، سانسۆر بکەن و لەناو پاکێجی ئینتەرنێتی خێزانی قەدەغەی بکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30ـی تشرینی یەکەمی 2025، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم رایگەیاند، بڕیار درا بە زیادکردنی یاری رۆبلۆکس بۆ لیستی ئەو بەرنامە، ماڵپەڕ و ئەپلیکەیشنانەی کە پێشتوور سانسۆر کراون.
ئەمەش لەکاتێکدایە، وەزارەتەکە لە نووسراوەکە، سەرجەم کۆمپانیاکانی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی لە هەرێمی کوردستان ئاگادار کردەوە کە پێویستە پابەندبن بە قەدەغەکردنی یاری رۆبلۆکس لەناو پاکێجی ئینتەرنێتی خێزانی.
