نرخی زێڕ بەرزبووەوە

٣٠ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

نرخی زێڕ بەرزبووەوە و لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسەی کانزاکە بە 3960 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30-10-2025، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و 960 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، نرخی زێڕ بەراورد بە دوێنێ چوارشەممە نزیکەی سێ دۆلار لە نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

نرخی ئێستای زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:-

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 678 هەزار دینارە.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 791 هەزار دینارە.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 828 هەزار دینارە.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 904 هەزار دینارە.