دۆناڵد ترەمپ: جێگەی داخە ناتوانم خۆم بۆ خولێكی تری سەرۆكایەتی كاندید بكەمەوە
٢٩ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، جێگەی داخە رێگەی پێنادرێت خۆی بۆ خولی سێیەم کاندید بکات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: "بەپێی راپرسییەکان ئاستی جەماوەریم لە بەرزترین ئاستیدایە، بەڵام وەک دەزانن لەسەر بنەمای ئەوەی خوێندومەتەوە، پێموانییە رێگەم پێبدرێت خۆم كاندید بكەم، بۆیە بزانین چی روودەدات، چونكە ئەوە جێگەی داخە".
بەگوێرەی بیست و دووهەمین هەمواری دەستوری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە لە ساڵی 1947 پەسەند کراوە، نابێت هیچ کەسێک لە دوو جار زیاتر بۆ پۆستی سەرۆککۆمار هەڵبژێردرێت.
ترەمپ لە ساڵی 2017 تا 2021 خولی یەکەمی خۆی بەڕێوەبردووە، لە 20ـی كانونی یەكەمی ئەمساڵیشەوە دەستی بە خولی دووەمی کردووە.
