مووچەی ئەم توێژە دابەشدەکرێت

٢٩ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە، (2ـی تشرینی دووەمی 2025) مووچەی مانگی ئابی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.

هاوکات، هەمان رۆژ مووچەی مانگی ئاب و مووچەی مانگی شوباتی ساڵی (2025)ـی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە لەدوای (1-7-2024) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون، کە شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.