٢٩ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:-
هەولێر : 28 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی
دهۆک : 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 29 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 26 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 28 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 31 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 28 پلەی سیلیزی
سۆران : 28 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 33 پلەی سیلیزی
