لە هەڵەبجە رۆژێک پشوو راگەیەندرا

٢٩ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

پارێزگاری هەڵەبجە، رایگەیاند، بەبۆنەی بەڕێوەچوونی "فیستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە" لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگا حکومییەکانی سنوری پارێزگاکە کرایە پشوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 29-10-2025، لە راگەیەندراوێکدا نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە بڵاویکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، بەبۆنەی بەڕێوەچوونی "فیستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە" و بەمەبەستی كارئاسانی بۆ بەشداریکردنی بەرفراوانی فەرمانبەران و هاوڵاتییان لەو بۆنە گرنگەدا، لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگا حکومییەکانی سنوری پارێزگاکە کرایە پشوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم پشووە ناوەندەکانی خوێندنیش دەگرێتەوە، بەمەبەستی رەخساندنی دەرفەت بۆ خوێندكاران و مامۆستایان تا بەشداری لەم چالاکییە کولتووری و ئابوورییە گرنگەی شارەکەیاندا بکەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیارە سبەینێ 11هەمین فیستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە لە پارێزگاکە بەڕێوەبچێت و بڕیار وایە سێ رۆژ بەردەوام بێت.