دەربارەی سەربەخۆیی هەڵبژاردن دڵنیایی دەدرێت

٢٨ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

راوێژکاری یاسایی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، کۆمسیۆن سەربەخۆیی یاسایی خۆی لە بەڕێوەبردنی پڕۆسەی هەڵبژاردندا دڵنیادەکاتەوە دوور لە هەر کاریگەرییەکی سیاسی.

ئەمڕۆ سێشەممە، 28-10-2025، حەسەن سەلمان، راوێژکاری یاسایی لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە لێدوانێکدا رایگەیاند، کۆمسیۆن سەربەخۆیی یاسایی خۆی لە بەڕێوەبردنی پڕۆسەی هەڵبژاردندا دڵنیادەکاتەوە، دوور لە هەر کاریگەرییەکی سیاسی لە رێگەی بنەما سەرەکییەکانەوە لە کاتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردندا.

وتیشی، کۆمسیۆن سیستەم و کۆمەڵێک ئاماژە دادەنێت کە بەهۆیەوە چاودێری پڕۆسەی هەڵبژاردن دەکرێت و دەستنیشانی هەموو ئەو هەڵانە دەکرێت کە لەوانەیە رووبدەن، ئەمەش لە رێگەی دانانی سیستمی چاودێرانی نێودەوڵەتی، سیستەمی چاودێرانی ناوخۆیی و سیستەمی بریکارانی پارتە سیاسییەکان و هەر کەسێکی تر کە پەیوەندی بە پرسی بەڕێوەبردنی پڕۆسەی هەڵبژاردنەوە هەیە، و سێ سیستمی تایبەت بەم لایەنە هەیە، سیستمی چاودێرانی نێودەوڵەتی، و سیستەمی چاودێرانی ناوخۆیی کە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و هەر رێکخراوێکی دیکەی پەیوەندیدار بە کاروباری هەڵبژاردن لەخۆدەگرێت، و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کە پەیوەندییان بە کاروباری هەڵبژاردنەوە هەیە وەک رێکخراوی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان.

هاوکات، سەبارەت بە سیستمی بریکارانی پارتە سیاسیەکان دەڵێت، سیستمێکی تایبەتە کە کۆمسیۆن لە کاتی دەستپێکردنی پڕۆسەی هەڵبژاردندا لە رۆژی دەنگدان دایدەنێت، و بۆ هەر پارتێک یان هاوپەیمانییەکی سیاسی یان بەربژێرێکی تاکە کەسی یان کۆمەڵێک بریکار و چاودێری دەرفەتی ئەو کەسانە دەکەن کە نوێنەرایەتیان دەکەن لە پڕۆسەی هەڵبژاردن.