رێباز حەملان: لە هەوڵداین بۆ ئەوەی لە مانگی 11دا دوو مووچە دابەشبکەین

٢٨ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

بریکارێکی پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، هەوڵی تەواو دەدەن لە مانگی 11دا دوو مووچە دابەشبکەن.

رێباز حەملان، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، ئامادەکاری بۆ کۆکردنەوەی 120 ملیار دینارەکە دەکەن، کە وەکو داهاتی نانەوتی دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.

وتیشی: "هەوڵی تەواو دەدەین لە مانگی 11دا مووچەی مانگەکانی نۆ و 10 بەیەکەوە بنێردرێن و ئێمەش بە زووترین کات دابەشی بکەین".

ئەمەش لە کاتێکدایە، دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 لە بەغدا کۆتایی هاتووە، بەڵام تاکو ئێستا چارەنووسی مووچەی مانگی نۆ و 10ـی مووچەخۆر و فەرمانبەرانی هەرێم نادیارە.