کۆمپانیای ئەمازۆن 14 هەزار کارمەندی بێ کار کرد
٢٨ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
کۆمپانیای ئەمازۆن رایگەیاند، 14 هەزار کارمەند دووردەخاتەوە و ئاماژەی بە شوێن و پێگەی کارمەندەکانیش نەکردووە.
کۆمپانیای ئەمازۆنی ئەمریکی راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، 14 هەزار کارمەند دووردەخرێتەوە لەپێناو بنیادنانی هێز لەڕێگەی کەمکردنەوەی نەهێشتنی پلەبەندی و دابەشکردنەوەی سەرچاوەکان.
هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، کەمکردنەوەکە لە هەندێک بوار و دامەزراندنی کارمەند لە هەندێکی دیکەدا دەگرێتەوە، بەڵام دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی کۆی گشتی نزیکەی 14 هەزار هەلی کار لە ئۆفیسەکانی ئەمازۆن.
بە وتەی میدیاکانی وڵاتەکە، دوورخستنەوەی ئەم 14 هەزار کارمەندەی ئەمازۆن لە کاتێكدایە، بەردەوام هۆشداری دەدرێت و پێشبینیش دەکرێت زیرەکی دەستکرد ببێتە جێگرەوەی لە سەدا 80ـی هەلی کار لە سەرانسەری جیهاندا.
