سەگی بێلانە پەلاماری منداڵێک دەدات و بە سەختی برینداری دەکات

٢٨ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

لە کەرکوک سەگی بێلانە پەلاماری منداڵێک دەدات و بە سەختی برینداری دەکات، بەپێی زانیارییەکان بەشێکی زۆری سەری تەقیوە و بە 35 تەقەڵ دووراوەتەوە.
رۆژی شەممەی رابردوو رۆژیاری تەمەن حەوت ساڵان لە گەڕەکی دەروازەی کەرکووک، بە دڵخۆشی لەماڵ دەرچوو بۆ یاریکردن بەڵام بە برینداری و جەستەیەکی خەڵتانی خوێناویەوە هێنرایەوە بۆ ماڵ.
باوکی رۆژیار لەلێدوانێکدا باسی لەوەکرد، منداڵەکەی بەشێکی زۆری سەری تەقیوە و بە 35 تەقەڵ دووردراوەتەوە و دەشڵێت: "دیمەنەکە هێندە سامناک بوو هەرگیز رێگە نادەم جارێکی تر منداڵەکانم لە دەرگای حەوشە بچنە دەرەوە".
ئەوەش لە کاتێکدا بەپێی ئامارێکی نا فەرمی لە ماوەی ئەمساڵدا تا وەکو ئێستا 35 حاڵەتی پەلاماردانی بێلانە منداڵ لەکەرکووک تۆمارکراوە و منداڵێکیش گیانی لە دەستداوە.