لەرووداوێکی هاتوچۆدا ماتۆڕسوارێک گیانی لەدەستدا

٢٨ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

لە گوندی شێخ لەنگەری گەرمیان بە رووداوی هاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و ماتۆڕسکیلێک، کەسێک گیانی لەدەستدا.

سامان عەلی، وتەبێژی ھاتوچۆی گەرمیان لەلێدوانێکدا رایگەیاند: "کەمێک پێش ئێستا لەناو گوندی شێخ لەنگەر سەر بە ناحیەی کۆکس لە ئیدارەی گەرمیان، رووداوێکی ھاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری مازدا و ماتۆڕسکیلێک روویداوە".

وتیشی، لە رووداوەکە کەسێک گیانی لەدەستداوە کە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکەیە و گەنجێکی تەمەن 19 ساڵە دانیشتووی گوندەکەیە.