کۆمسیۆن: ملیۆنێک گەنج کە یەکەمجاریانە دەنگبدەن کارتی بایۆمەترییان وەرگرتووەتەوە

٢٨ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، ملیۆنێک گەنج کە یەکەمجاریانە دەنگبدەن کارتی بایۆمەترییان وەرگرتووەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، تێبینی زیادبوونی رێژەی بەشداریکردنی گەنجانیان کردووە لە ناوەندەکانی تۆمارکردن لە سەرانسەری پارێزگاکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمەکانی کۆمسیۆن رۆژانە کاردەکەن و بۆ ئاسانکاریکردنی رێکارەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەی کارتی بایۆمێتری.