نرخی زێڕ دابەزی
٢٧ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
نرخی زێڕ دابەزی و لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسەی ئەو کانزا زەردە بە 4074 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، 27-10-2025، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە چوار هەزار و 74 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، نرخی زێڕ بەراورد بە دوێنێ یەکشەممە نزیکەی 40 دۆلار دابەزیوە.
نرخی ئێستای زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:-
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 712 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 831 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 871 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 948 هەزار دینارە.
