ئەمڕۆ ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن

٢٧ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

بەپێی خشتەی مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم، چەند وەزارەتێک مووچەی مانگی هەشت وەردەگرن.

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم بۆ مووچە بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، مووچەی مانگی هەشتی وەزارەتەکانی (خانەنشینی شارستانی، زیندانییە سیاسییەکان و بەرکەوتووانی کیمیاباران، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، دیوانی چاودێریی دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و کۆمسیۆن) دابەشدەکرێت.

هەر بەپێی خشتەکە، ئەمڕۆ وەزارەتەکانی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، پەروەردە و دارایی، مووچەی مانگی هەشت وەردەگرن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە عێراق دەستکراوە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10، بەڵام تاکو ئێستا چارەنووسی مووچەی مانگی نۆ و 10ـی هەرێم نادیارە.