ئاگر لە کێڵگەیەکی نەوتی کەوتەوە و قوربانی هەیە

٢٦ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

بەهۆی تەقینەوەی تۆربینێک لە کێڵگەی "زوبێر 1"ی نەوتی لە بەسرە، بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان کەسێک مردووە و 10 کەسی دیکەش بریندارن.

ئەمڕۆ یەک شەممە 26ی تشرینی یەکەمی 2025, ،لە دەرئەنجامی پابەندنەبوون بە ڕێسا و ڕێنماییەکانی سەلامەتی گشتیەوە تەقینەوەیەک لە تۆربینێکی کێڵگەی “زوبێر1”ی نەوتی لە بەسرە درووستبوو.

ئەمەش لەکاتێکدایە، هۆکاری تەقینەوەکە دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی بەشێک لە کرێکاران لە نزیک شوێنێکی سووتێنەر خەریکی لەحیمکردن بوون، کە ئەمەش بووە هۆی تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوە و بەشێک لە پرۆسەی بەرهەمهێنان بەشێوەیەکی کاتی وەستاوە.

لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا بەڕێوەبەری بەشی کۆگاکانی کێڵگەکە گیانی لەدەستداوە، هاوکات ژمارەی بریندارەکانیش 10 کەسی تێپەڕاندوە، برینەکانیان جیاوازە بەشێکیان تووشی سووتان و هەندێکیش تووشی خنکاندن بوون.