ترەمپ : جەنگی هەشتەم کۆتایی هات
٢٦ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە کوالالامپوری پایتەختی مالیزیاهوه کۆتاییهاتنی "جەنگی هەشتەم"ـی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ یەکشەممە 26ـی تشرینی یەکەمی 2025دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا له کوالالامپور ئامادهی ڕێوڕهسمی واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئاشتی نێوان تایلەند و کەمبۆدیا بوو، دواتریش له وتارێكدا وتی، "کۆتاییمان بە شەڕی هەشتەم لهسهردهمی ئیدارەکەمدا هێنا".
ئاماژهی بهوهشكردوه، "سەرکەوتو بوین لە کۆتاییهێنان بە ململانێی نێوان تایلەند و کەمبۆدیا، پیرۆزبایی لە سەرکردەکانی هەردو وڵات دەکەم بە بۆنەی ڕێککەوتنی ئاشتی".
وتیشی، "ئامانجمان وەستاندنی شەڕەکان و پێشخستنی ڕێگای ئاشتی و خۆشگوزەرانییە".
