٢٤ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥
عەبدولحەلیم نۆدا یەکەم ژاپۆنیە لە مێژوودا بە فەرمی موسوڵمانبوونی تۆمارکرابێت.
عەبدولحەلیم نۆدا سەرەتای موسوڵمان بوونی دەگەرێتەوە بۆ ساڵی 1891، "عەبدولحەلیم" ڕۆژنامەنووسێکی گەنج بوو بە ناوی "شۆتارۆ نۆدا"، کاتێک هاوڕێیەکیی موسوڵمانی بە ڕەچەڵەک بەریتانی پێی دەڵێت سەردانی ئەستەنبوڵ و دەوڵەتی عوسمانی بکە، "شۆتارۆ" سەردانی ئەستەنبوڵ دەکات و چاوی بە سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم دەکەوێت و سوڵتان داوای لێدەکات لە ئەستەنبوڵ بمێنێتەوە.
هۆکاری ئەم داواکاریەش بۆ ئەوەبوو زمانی ژاپۆنی فێری ئەفسەرە عوسمانیەکان بکات، لەکاتی مانەوەی لەوێ کەسێک دەناسێت بەناوی عبدللە غیام کە پیاوێکی موسوڵمانی بەریتانی خەڵکی لیڤەرپوول بوو هەر ئەویشبوو ئیسلامی بە تەواوەتی بە عەبدولحەلیم ئاشناکرد.
شۆتارۆ نۆدا ناوی "عەبدولحەلیم"ـی هەڵبژارد وەک ناوی خۆیی و موسولمانبوونی خۆی ڕاگەیاند وەک یەکەم کەسی ژاپۆنی موسوڵمان لە مێژدوودا و ناوی خۆی گۆڕی بۆ "عەبدلحەلیم نۆدا".
.jpg&w=3840&q=75)