٢٠ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥
رێبەری باڵاى شۆڕشى ئیسلامیی ئێران رایگه‌یاند، پیشەسازیی ئەتۆمیی ئێران هیچ پێوەندییەکی بە ئەمریکاوە نییە، دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا خه‌وى بینیووه كه باسى له‌ناوبردنى ئه‌تۆمى ئێران ده‌كات.
ئەمڕۆ دووشەممە 20ـی تشرینی یەکەمی 2025، عەلی خامنەیی رێبەری باڵاى شۆڕشى ئیسلامیی ئێران رایگه‌یاند:" تره‌مپ خه‌ون ده‌بینێت كه باسى له‌ناوبردنى ئه‌تۆمى ئێران ده‌كات و هەر بەو خەونەشەوە دەبێت بژی، بەڵام ئەمریکا کێیە بریاربدات وڵاتێک دەبێت ئەتۆمی هەبێت یاخود نا".
وتیشی:" به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی مه‌ده‌نییه نه‌ك شتی تر ، ئه‌وه‌ش مافی ره‌وای ئێرانه".
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" رایگەیان، دۆناڵد ترەمپ هەفتەی ڕابردوو لە وتارێکدا له پەرلەمانی ئیسرائیل وتی، "به 14 بۆمب دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه سه‌ره‌كییه‌كانی ئێرانمان به ته‌واوی وێران كرد و هه‌ر ئه‌و كات وتم بە تەواوی لەناوچوون و ئەوەش پشتڕاستکرایه‌وه".