وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کۆتایی بە هەناردەی گازی ڕوسیا دەهێنن

٢٠ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا، ڕەزامەندییان پیشاندا تاوەکو کۆتایی ساڵی 2027 کۆتایی بە هەناردەکردنی گازی ووسیا بهێنن.

ئەمڕۆ دووشەممە 20ـی تشرینی یەکەمی 2025، وەزیرانی وزەی یەکێتیکی ئەوروپا رایانگەیاند، لە لۆکسۆمبۆرگ پلانی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپایان بۆ کۆتاییهێنان بە هەناردەکردنی گازی سرووشتی ڕووسیایان پەسەندکرد.

لارس ئاگارد، وەزیری وزەی دانیمارکە و لە ئێستادا سەرکردایەتیی یەکێتیی ئەوروپا دەکات بڕیارەکەی بە "هەنگاوێکی گرنگ" ناوبرد "تاوەکو ئەوروپا سەربەخۆیی وزە بەدەستبهێنێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، بە گشتی سنووردارکردنی بازرگانی لەم جۆرەش پێویستی بە رەزامەندی زۆرینەی یەکێتییەکە هەیە، لەم دۆخەدا 15 وڵاتیش ڕەزامەندییان داوە، ئەو دیپلۆماتکارانەی قسەیان لەبارەى بابەتەکەوە کردووە، دەڵێن هەموو وڵاتانی یەکێتییەکە جگە لە هەنگاریا و سلۆڤاکیا پشتیوانى لە هەنگاوەکە دەکەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەگوێرەی ئەو پێشنیازە یاسایەی ڕەزامەندى لەسەر دراوە و پێشبینی دەکرێت پەرلەمانی ئەوروپاش پەسەندی بکات، بەستنی گرێبەستی نوێی گاز لەگەڵ ڕوسیا لە بەرواری 1ـی کانوونی دووەمی 2026ـەوە قەدەغە دەکرێت، گرێبەستەکانی دیکەش لە ژێر ژمارەیەک مەرج هەندێکییان تاوەکو 17ـی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو و هەندێکی دیکەش تاوەکو یەکى کانوونی دووەمی 2028 کاریان پێدەکرێت.