٢٠ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە لە چەند ناوچەیەکیش ئەگەری بارینی نمەباران هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکور لەنێوان نیمچە هەور و هەور دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما كەمێك نزم دەبێتەوە (2-3) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی کەمێک تۆز و خۆڵ زیاتر لە ناوچەکانی باشووری هەرێم هەیە، هەروەها لە کاتەکانی بەیانی زوو نمەباران لە ناوچە سنوورییەکانی باکوور (پارێزگای دهۆک) دەستپێدەکات پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکانی تری هەرێم وەک ناوچە شاخاوییەکانی سنووری باڵەکایەتی و پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی.
هاوکات، نمەبارانی پچڕ پچڕ بەردەوامی دەبێت و دەگۆڕێت بۆ تاوەباران و بروسکە، پێشبینی دەکرێت ئەم ناجێگیریەی کەش بەردەوامی هەبێت تاکو رۆژی چوارشەممە.
کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو، پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە تەنیا ناوچە شاخاوییەکان نەبێت کەمێک نزمتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:-
هەولێر : 28 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی
دهۆک : 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 26 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 21 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 26 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 29 پلەی سیلیزی
سۆران : 24 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 32 پلەی سیلیزی