"دەسەڵات دەستی گرتووە بەسەر ئەو ئۆتۆمبێل و شاشانەی بانگەشەی نەوەی نوێ دەکەن"
١٩ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
کاندیدێکی نەوەی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، دەسەڵات دەستی گرتووە بەسەرئەو ئۆتۆمبێل و شاشانەی بانگەشەی نەوەی نوێ دەکەن، بەڵام کۆڵنادەن و بەردەوام دەبن لە بانگەشەکردن، وتیشی، دەسەڵات تۆقیوە لە دەنگی هاوڵاتیان بۆ نەوەی نوێ.
مژدە مەحمود، کاندیدی نەوەی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەلێدوانێکدا رایگەیاند، دەسەڵات دەستی گرتووە بەسەرئەو ئۆتۆمبێل و شاشانەی بانگەشەی نەوەی نوێ دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە: "کۆڵنادەین لە بانگەشەکردن بۆ نەوەی نوێ و دەسەڵات تۆقیوە لە دەنگی هاوڵاتیان".
ئەو کاندیدەی نەوەی نوێ وتیشی، شاسوار عەبدولواحید لە دەرەوە و لە زیندانیش سازشی بۆ دەسەڵات نەکردووە و لە زیندانیش پشتیوانی هاوڵاتیان دەکات.