ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر غەززە دەستپێکردەوە
١٩ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكردەوە، ئیسرائیل بڕیاریدا رەوانەكردنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززە رابگرێت تا كاتێكی نادیار، ئەوەش دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی نوێی بۆ سەر باشوری کەرتی غەززە ئەنجامداوە.
سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، سوپا دەستی کردووە بە شەپۆلێکی نوێی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئامانجەکانی حەماس لە باشوری کەرتی غەززە، ئەوەش دوای پێشێلکردنی رێککەوتنی ئاگربەست لەلایەن حەماسەوە، وەك سوپای ئیسرائیل بانگەشەی بۆ دەكات.
هاوكات میدیا فەلەستینییەکان بڵاویان كردەوە، فڕۆکە ئیسرائیلییەکان زیاتر لە 20 هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر ناوچەکانی رۆژهەڵاتی خان یونس ئەنجامداوە.