نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازارەکاندا

١٩ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

ئەمڕۆ نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بەروارد بە دوێنێ جێگیرە و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 875 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 19ـی تشرینی یەکەمـی 2025، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە چوار هەزار و 249 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئابووریناسان هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ دەگەڕێننەوە بۆ گرژییە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و چین، چاوەڕوانییەکان بۆ کەمکردنەوەی سوودی بانکی لە ئەمریکا.

لە بازاڕەکانی هەرێمیش نرخی زێڕ بەم شێوەیە:

زێڕی عەیارە 18 بە 750 هەزار دینارە

زێڕی عەیارە 21 بە 875 هەزار دینارە

زێڕی عەیارە 22 بە 916 هەزار دینارە

زێڕی عەیارە 24 بە یەک ملیۆن دینارە