نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا

١٩ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازارەکانی جیهاندا بە 61 دۆلار و 29 سەنت مامەڵەی پێوەکرا و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ جێگیرە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 19ـی تشرینی یەکەمی 2025، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش بە جێگیری مایەوە و بە 57 دۆلار و 54 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، گۆڕانکاری لە نرخی نەوت لە دوای دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمەوە دێت، هەروەها ئاگربەستی ئیسرائیل و غەززەش کاریگەری هەبووە.