نرخی زێڕ دابەزی؛ بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟
١٨ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
نرخی زێڕ دابەزی و لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسەی کانزاکە بە زیاتر لە 4245 هەزار دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە، 18-10-2025، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە چوار هەزار و 249 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، نرخی زێڕ بەراورد بە دوێنێ هەینی نزیکەی 120 دۆلار لە نرخەکەی نزمبووەتەوە.
نرخی ئێستای زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:-
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 749 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 875 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 916 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 998 هەزار دینارە.