یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکرا
١٧ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
بەپێی ئامارە فەلەکییەکان، رۆژی پێنجشەممە، 19ـی شوباتی 2026، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەبێت.
ئەمڕۆ هەینی، 17-10-2025، بە گوێرەی ماڵپەڕی بەغدا ئەلیەوم، بەپێی ئامارە فەلەکییەکانی ئەم دواییە ئاماژە بەوەدەکەن، کە رۆژی پێنجشەممە، 19ـی شوباتی 2026، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەبێت بۆ ساڵی 1447ـی کۆچی، ئەم خەمڵاندنەش لەلایەن ناوەندەکانی توێژینەوەوە دەرچووە.
هاوکات، بەپێی روانگە فەلەکییەکان، مانگی رەمەزانی ساڵی 2026 رەنگە بۆ 30 رۆژ درێژبێتەوە و جەژنی رەمەزان دەکەوێتە رۆژی شەممە 20ـی ئازاری 2026، بەڵام ئەم زانیارییانە بە فەرمی پشتڕاست نەکراونەتەوە.