نرخی زێڕ زیاتر بەرزبووەوە
١٦ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
نرخی زێڕ زیاتر بەرزبووەوە و لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسەی کانزاکە بە زیاتر لە 4220 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16-10-2025، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە چوار هەزار و 221 دۆلار و 10 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، نرخی کانزاکە بەراورد دوێنێ چوارشەممە نزیکەی 20 دۆلار بەرزبووەتەوە.
نرخی ئێستای زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:-
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 734 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 867 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 908 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 992 هەزار دینارە.