٢٩ ئەیلوولی ٢٠٢٥
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە لە کاتەکانی نیوەڕۆدا.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە کاتەکانی نیوەڕۆ ئەگەری چالاک بوونی خێرایی با هەیە لەگەڵ کەمێک بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ.
ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە (1 – 2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:-
هەولێر : 33 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 31 پلەی سیلیزی
دهۆک : 30 پلەی سیلیزی
زاخۆ :32 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 29 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 33 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 35 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 32 پلەی سیلیزی
سۆران : 29 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 36 پلەی سیلیزی