پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم نێردرا
٢٩ ئەیلوولی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی هەرێم رایگەیاند، لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم نێردرا.
ئەمڕۆ دووشەممە، 29-9-2025، بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین؛ ئەو 57 ملیار دینارە خەرج دەکرێت، کە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە بۆ پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم نێردراوە.
روونیشیکردەوە، لەو بڕە پارەیە 25 ملیار دینار بۆ جوتیارانی سلێمانی و هەڵەبجە، 20 ملیار دینار بۆ جوتیارانی هەولێر و 12 ملیار دیناریش بۆ جوتیارانی پارێزگای دهۆكە.