وەزارەتی نەوتی عێراق: هەناردەی نەوتی هەرێم بەبێ كێشە دەستیپێكردەوە

٢٧ ئەیلوولی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، پڕۆسەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لەڕێگەی بۆری عێراق-توركیا دەستیپێکردەوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق، لە بڵاوكراوەیەکدا رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، دەستكرایەوە بە پڕۆسەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لەڕێگەی بۆری عێراق-توركیاوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پڕۆسەی هەناردەكردنەوەكە لە کاتژمێر 6ـی سەرلەبەیانی بە خێراییەكی بەرز و بەبێ بوونی هیچ كێشەیەكی تەكنیكی دەستیپێكردەوە، ئەوەش رەنگدانەوەی سەركەوتنی هەوڵە هاوبەشەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستانە بۆ بەدیهێنانی ئەم دەستكەوتە گرنگە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، زیاتر لە دوو ساڵە هەناردەکردن لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە راگیرابوو.