٢٦ ئەیلوولی ٢٠٢٥
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، پلەی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکات و لە چەند ناوچەیەکی هەرێمیش ئەگەری بارینی نمەباران هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاویییە سنووریەکانی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری بارینی کەمێک نمەباران هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:-
هەولێر : 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 33 پلەی سیلیزی
دهۆک : 34 پلەی سیلیزی
زاخۆ :35 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 31 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 34 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 34 پلەی سیلیزی
سۆران : 35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 38 پلەی سیلیزی