کەشناسی وادەی بارانبارین ئاشکرادەکات

٢٥ ئەیلوولی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەرى بارانێکى کەم هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەرى بارانێکى کەم لە ناوچە شاخاوییەکانى باکوورى رۆژهەڵات هەیە و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:-

هەولێر : 34 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 32 پلەی سیلیزی

دهۆک : 32 پلەی سیلیزی

زاخۆ :33 پلەی سیلیزی

ئامێدی : 30 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 33 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 36 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 31 پلەی سیلیزی

سۆران : 32 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 36 پلەی سیلیزی