کەشناسی: پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە

٢٤ ئەیلوولی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بە شێوەیەکى گشتیی (1-2) پلەى سیلیزى بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:-

هەولێر : 35 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 32 پلەی سیلیزی

دهۆک : 31 پلەی سیلیزی

ئامێدی : 29 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 34 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 35 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 33 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 32 پلەی سیلیزی

سۆران : 32 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 20 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 35 پلەی سیلیزی