نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

٢٤ ئەیلوولی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

نرخی زێڕ جارێکی دیکە بەرزبووەوە و لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسەی کانزاکە بە زیاتر لە 3770 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 24-9-2025، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ و ھەزار و 771 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە هەفتەی رابردوو نرخەکەی نزیکەی 80 دۆلار بەرزبووەتەوە.

بە وتەی ئابووریناسان، ئەمساڵ بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ یەکێک بووە لە بابەتە گرنگەکان و ئەگەری زیاتر بەرزبوونەوەی نرخەکەی لە ئارادایە.

نرخی ئێستای زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:-

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 652 هەزار دینارە.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 760 هەزار دینارە.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 797 هەزار دینارە.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 869 هەزار دینارە.