زانكۆلاین بۆ دەرچووانى 12ـى ئامادەیى کارا کرا

٢٣ ئەیلوولی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم، رایگەیاند، زانكۆلاین بۆ ماوەى هەشت رۆژ بۆ دەرچووانى 12ـى ئامادەیى کارا دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، 23-9-2025، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمساڵ پەنجا و حەوت هەزار و 980 دەرچووی زانستى، وێژەیی، پیشەیی و خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان داواکارى بۆ زانکۆلاین پێشکەش دەکەن، هەروەها 400 کورسى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانى ناوەڕاست و باشورى عێراق بۆ خوێندکارانى دوانزەى ئامادەیی هەرێم دابینکراوە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، پڕۆسه‌ی پێشکەشکردن بۆ وه‌رگرتنی ده‌رچووانی 12ـی‌ ئاماده‌یی له‌ زانكۆكانی هەرێم دەستپێدەکات و لە ئەمڕۆوە، رێکەوتى 23ـی ئەیلوولی 2025 کاتژمێر یەکی دواى نیوەڕۆوە، زانكۆلاین بۆ ماوەى هەشت رۆژ بۆ دەرچووانى 12ـى ئامادەیى کارا دەبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، پێویستە ده‌رچووان سەردانی خوێندنگەکانی خۆیان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنەوەی ناوى بەکارهێنەر و وشەى تێپەڕ (Username) و (Password).

لەم لینکەوە فۆڕمەکەت پڕبکەرەوە.