لەم ناوچەیە پلەی گەرما بۆ 16 پلە دابەزی

٢٣ ئەیلوولی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە ناوچەیەکی هەرێمیش پلەی گەرما بۆ 16 پلەی سیلیزی دابەزی.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:-

هەولێر : 32 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 31 پلەی سیلیزی

دهۆک : 32 پلەی سیلیزی

ئامێدی : 27 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 31 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 34 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 33 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 30 پلەی سیلیزی

سۆران : 28 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 16 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 36 پلەی سیلیزی