نرخی زێڕ جارێکی دیکە بەرزبووەوە

٢٣ ئەیلوولی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

نرخی زێڕ بەرزبووەوە و لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسەی کانزاکە بە زیاتر لە 3750 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، 23-9-2025، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ و ھەزار و 753 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد رۆژی یەکشەممەی رابردوو نزیکەی 65 دۆلار لە نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

بە وتەی شارەزایانی ئابووری، ناسەقامگیریی سیاسی لە جیهان و داخوازیی زۆر بۆ کڕینی، دوو هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕن.

نرخی ئێستای زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم شێوەیە:-

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 674 هەزار دینارە.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 754 هەزار دینارە.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 790 هەزار دینارە.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 836 هەزار دینارە.