کەشناسی کەشوهەوای یەکەم رۆژی وەرزی پاییز ئاشکرادەکات

٢١ ئەیلوولی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى کەم لە چەند ناوچەیەکی هەرێم.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى کەم لە درەنگانى شەودا بەتایبەت لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما یەک پلە بەرز دەبێتەوە بەراورد لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:-

هەولێر : 33 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 29 پلەی سیلیزی

دهۆک : 31 پلەی سیلیزی

ئامێدی : 28 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 32 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 35 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 33 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 33 پلەی سیلیزی

سۆران : 29 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 35 پلەی سیلیزی