نرخی زێڕ زیاتر دابەزی

١٨ ئەیلوولی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

نرخی زێڕ دابەزی و لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسەی کانزاکە بە زیاتر لە 3630 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 18-9-2025، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ سێ هەزار و 633 دۆلار دابەزی، ئەویش دوای ئەوەی دوێنێ تا سێ هەزار و 707 دۆلار بەرزبووەوە.

هۆکاری ئەم دابەزینەی نرخی زێڕ دوای بڕیارەکەی بانکی فیدراڵی ئەمریکا هات کە رێژەی سوودی ٪0.25 کەم کردەوە.

نرخی ئێستای زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:-

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 624 هەزار دینارە.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 728 هەزار دینارە.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 783 هەزار دینارە.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 831 هەزار دینارە.