کەشناسی وادەی بارینی یەکەم بارانی ئەمساڵ ئاشکرادەکات و لەبارەی کەشوهەوای سبەینێش هۆشداریدەدات

١٨ ئەیلوولی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەگەری بارینی کەمێک تاوە بارانی پچڕ پچڕ هەیە لە چەند ناوچەیەکی هەرێم و لەبارەی ناسەقامگیری کەشوهەوای سبەینێش هۆشداریدەدات.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش هۆشداریدا و رایگەیاند، رۆژی هەینی، رێکەوتی 19-9-2025، کەشی هەرێم بەگشتی ناسەقامگیر دەبێت، بەهۆی بوونی رەشەبا و تۆز و خۆڵ کە لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم سەرچاوە دەگرێت بۆ کاتەکانی نیوەڕۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، کە لە ئەنجامی بەرزی خێرایی با، مەودای بینینی ئاسۆیی کەم دەبێتەوە بۆ کەمتر لە 5کم کە لە هەندێک ناوچە وەک ناوچەکانی باشووری هەرێم کەمتر دەبێت لە 1کم.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەری بارینی کەمێک تاوە بارانی پچڕ پچڕ هەیە لە ناوچە سنووریەکانی باکووری خۆرهەڵات و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە بەنزیکەی (5-6) پلە لە زۆربەی ناوچەکان بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:-

هەولێر : 34 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 31 پلەی سیلیزی

دهۆک : 32 پلەی سیلیزی

ئامێدی : 26 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 31 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 35 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 32 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 33 پلەی سیلیزی

سۆران : 29 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 37 پلەی سیلیزی