نرخی بیتکۆین بۆ بەرزترین ئاستی لە مێژوودا بەرزبووەوە

١٨ ئەیلوولی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

بڕیاری کەمکردنەوەی رێژەی سوود لە ئەمریکا، نرخی بیتکۆینی گەیاندە زیاتر لە 117 هەزار دۆلار.

درەنگانی شەوی چوارشەممە، 17-9-2025، بانکی ناوەندیی ئەمریکا سوودی بانکی بە رێژەی 0.25٪ کەمکردەوە و رایگەیاند: "ئاماژەکانی ئەم دواییە دەریدەخەن لە نیوەی یەکەمی ئەم ساڵ، گەشەی چالاکییە ئابورییەکان کەمێک خاوبووەتەوە و ئەگەر مەترسی دروست ببێت و پێویست بکات، ئامادەین سیاسەتی نەختینەیی بگۆڕین".

بەم پێیە، رێژەی سوود لە ئەمریکا لە 4.50٪ـەوە بۆ 4.25٪ دابەزی.

لەدوای راگەیاندنی بڕیارەکە، نرخی بیتکۆین زیاتر لە هەزار دۆلار بەرزبووەتەوە و ئاستی 117 هەزار دۆلاری تێپەڕاند.

لە ئێستادا هەر بیتکۆینێک نرخی 117 هەزار و 500 دۆلارە، ئەمەش بەرزترین ئاستی نرخەکەیەتی لە مانگی رابردوودا.